گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەم خولەی ڕاگەیاند

2021.10.06 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەم خولەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا (6ی تشرینی یەکەمی 2021) نوسیویەتی، "هەڵبژاردنی پێشوەختە بژاردەی عێراقییەکان بوو، سوپاس بۆ گەلە مەزنەکەمان کە بە هەڵبژاردنە هۆشیارەکەى و سوربوونی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان جەختی لە شارستانیەتییەکەی کردووە."

 

دەشڵێت، "سوپاس بۆ خوشکان و برایانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموو ئەوانەی لە ماوەی بەرپرسیارێتییاندا پێشکەشیان کرد."

 

جەختی کردووەتەوە کە "سبەینێ خولی چوارەمی کۆتایی دێت، گەل ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت تاوەکو خولێکی تر بە پشتیوانی خوا دەستپێ بکرێت."

 

"دەخوازین بەشدارییەکی فراوان بکرێت لە هەڵبژاردنەکان کە یەکانگیربێت لەگەڵ ئەو داهاتووەی کە عێراقییەکانی دەیانەوێت."

me_ga.php?id=4601