گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو لایەنەکان بە پەلاماردانی پارتی دەنگ کۆبکەنەوە

2021.10.06 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو لایەنەکان بە پەلاماردانی پارتی دەنگ کۆبکەنەوە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو سەردەم و ڕۆژگارە بەسەرچوو کە لایەنەکان بە هێرشکردنەسەر پارتی و پەلاماردانی دەنگ کۆبکەنەوە چونکە "خەڵکی هۆشیار بووەتەوە و چیتر باوەڕ بەو شتانە ناکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکیدا لە بانگەشەی حزبەکەیدا لە سلێمانی (6ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ئیتر ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە هیچ لایەنێک بیەوێت بە هێرشکردنەسەر پارتی و پەلاماردانی لەم ناوچەیە دەنگ کۆبکاتەوە، ئەو سیاسەتە تاوەکو ماوەیەکی دور لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرا".

 

وتیشی، "لەناو هەرێمی کوردستانیش ئەو سەردەمە بەسەرچو قسە بە پارتی بڵێی ئیتر دەنگ کۆدەکەیتەوە، چونکە میللەت هۆشیارە، ئەو تەکنیکە پەتاڵ بووەتەوە، خەڵک بەتاڵی کردووە، ئیتر خەڵکی بەو قسانە هەڵناخەڵەتێت".

 

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە "هێرشکردنەسەر پارتی و پەلاماردانی ڕێگەیەکی دروست نییە بۆ کۆکردنەوەى دەنگ، ئەو ڕۆژگارە بەسەرچوو، گەلی کوردستان ئەمرۆ هەموو شتێک دەزانێت".