گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرما بەڕێوەیە

نوێترین پێشبینییە كەشناسییەكان بۆ وەرزی زستان

2021.10.06 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشبینییە كەشناسییەكان بۆ وەرزی زستان

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو مانگی داهاتوودا دیاردەیLa Niña زاڵ دەبێت بەسەر كەشوهەوای عێراق و ناوچەكە كە زەقترین سیمای دواكەوتنی باران و ئەگەری سەرماو سۆڵەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەشناسی عێراقی نائیل ئەلعەلی لە شیكارێكدا (6ی تشرینی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ڕوونیدەكاتەوە دیاردەی "لا نینا" سیماكانی بریتین لە دواكەوتنی وەرزی باران و دووری نێوان وادەكانی باران بارین كە دەكرێت هەندێكیان بەهێزبن.

 

هەر بەگوێرەی ئەم پێشبینییانەی دەكرێت شەپۆلەكانی باران لە مانگی 11 دەست پێ بكەن و رێژەو ئاستی باران بارین وەك ساڵی رابردووبن لەگەڵ هەندێك باش بوون كە نزیكبوونەوەیە لە تێكڕای ئاسایی ساڵانە یان شتێك كەمتر.

 

بەگوێرەی كەشناسەكە ئەم پێشبینییانە بەرای و سەرەتایین و نەخشەكان لەگۆڕانی بەردەوامدان بەتایبەت سەبارەت بەسەرەتای وەرزی باران و كۆتایی ئەم مانگە نەخشەكان یەكلایی دەبنەوە.

No description available.