گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی بەناوی بارزانییەوە داوایەک لە شێخی کەسنەزان دەکات

2021.10.06 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بەناوی بارزانییەوە داوایەک لە شێخی کەسنەزان دەکات

ناس کورد-

تەکیەی شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانی دەڵێت، شاندێکی پارتی هاتووەتە لایان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی داوای کردووە دەنگی بخاتە پاڵ دەنگی ئەوان، واتە پارتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆبوونەوەکە کە تەکیەی کەسنەزانی بڵاویکردووەتەوە، "شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتی محمود محمد وتەبێژی بارتی و عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەردانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەرقەتی كەسنەزانی لەجیهان كرد."


دەشڵێت، "شاندەكە وتیان پەیوەندی ئێمە و بنەماڵەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی مێژوییە و ئیمە لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی هاتوینە و داوای لێناكەین بانگەشەی هەڵبژاردنمان بۆ بكات بەڵكو داوای لێدەكەین دەنگی بخاتە پاڵ دەنگی ئێمە و داوادەكەین ئەو كەسانن هەڵبژێرن كە باشترینن و خزمەت بە میللەت دەكەن."

 


شێخ نەهرۆ كەسنەزانیش "وتی ئێمە وەكو تەریقەتی كەسنەزانی پاڵپشتی لەهیچ حزبێك ناكەین بەدیاری كراویی و هەموو حزبەكان بەیەك چاو سەیر دەكەین و هەمویان بۆ ئێمە وەكو یەكن و داوادەكەین ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە باشترینن و خزمەتی خەڵكی دەكەن".


وتیشی، "میللەت لێتان عاجزە و ئیوە باوكی میللەتن و ئەوان رۆڵەی ئێوەن و دەبێت ئاشتیان بكەنەوە بەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر و هێنانە دی ئاواتەكانیان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان."

me_ga.php?id=4598me_ga.php?id=4600me_ga.php?id=4599