ناس کورد-
پەروەردەى سلێمانى ئەو قوتابخانانە ئاگاداردەکاتەوە کە بنکەى دەنگدانیان تێدایە هاوکارى تیمەکانى کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان بکەن بۆ ئامادەکردنى بنکەکانى دەنگدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى پەروەردە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٦ هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی کۆمسیۆن دەچنە ئەو قوتابخانانە بەمەبەستی مانەوە و ئامادەکردنی بنکەکانی دەنگدان و هێنانی کەل و پەل و پێداویستی کۆمسیۆن.
هەروەها داواى لەبەرێوەبەرى ئەو قوتابخانانە کردووەن هاوکاری تەواویان بن و ژوورو شوێنی شایستەیان بۆ دابین بکەن بۆ خۆیان و بۆ کەل و پەلەکانیان، لەبەر ئەوەی پرۆسەکە هەستیارەو پێویستە هەموویان پاڵپشت و هاوکاریان بن.