گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’گواستنەوەى سندوق و جیاکردنەوەى دەستى’’..رونکردنەوەى نوێ لەکۆمسیۆنەوە

2021.10.05 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
’’گواستنەوەى سندوق و جیاکردنەوەى دەستى’’..رونکردنەوەى نوێ لەکۆمسیۆنەوە

ناس كورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەو لایەنەى دیاریکرد کە بەرپرسە لە پڕۆسەى گواستنەوەى سندوقەکانى دەنگدان، دەشڵێت پەنابردن بۆ جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەیەک حاڵەتدا دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ژمارەى بنکەکانى دەنگدانى گشتى 8273 بنکەیە، کە 55 هەزار و41 وێستگە لەخۆدەگرن.

 

وتیشى سندوقەکانى دەنگدان بەهەماهەنگى لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئەمنى پاراستنى هەڵبژاردن دەگوێزرێنەوە لەهەمان رۆژى دەنگداندا، بۆ ئەو شوێنانەى کۆمسیۆن دیاریان دەکات.

 

وتەبێژى کۆمسیۆن رونیکردووەتەوە، پڕۆسەى گواستنەوەى سندوقەکان ئەرکى لیژنەى باڵاى ئەمنییە لەگەڵ هاوکاری ئەمنى کۆمسیۆن و گواستنەوەى بۆ کۆمسیۆن.

 

لەبارەى پرۆسەى جیاکردنەوە و هەژمارى دەستییەوە، جومانە غەلاى دەڵێت، ئەو پرۆسەیە بەپێی یاساى هەڵبژاردن لەڕێگەى کردنەوەى یەک وێستگەوە دەبێت لەهەر بنکەیەکى دەنگدان، ئەوەش لەکاتى بوونى جیاوازى لەگەڵ هەژمارکردنى ئەلیکترۆنى بەڕێژەى زیاتر لە 5%.