گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بزوتنەوەى ئیسلامى دەنگەکانى لە هەڵەبجە یەکلایی کردەوە

2021.10.05 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوەى ئیسلامى دەنگەکانى لە هەڵەبجە یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

رابەرى بزوتنەوەى ئیسلامى جەختیکردەوە رێکخستنەکانى حزبەکەى لە هەڵەبجە ناچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و بایکۆتى پڕۆسەکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆڕێکدا لە هەڵەبجە وتى "بەهیچ شێوەیەک بەشدارى لەدەنگدان ناکەین لەسەرتاسەرى عێراق و کوردستان لەناویاندا هەڵەبجە".

 

وتیشى دەیانەوێت لەرێگەى ئەو هەڵوێستەوە نیشانى بدەکەن کە زوڵم لەهەڵەبجە کراوە و خزمەتگوزاریی پێویستى پێشکەش نەکراوە.

 

هاوکات میدیاى فەرمى بزوتنەوە نوسیویەتى، وتەکانى رابەرى گشتى بزوتنەوە بێئومێدکردنى یەکێتى و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بووە چونکە چاوەڕوانى ئەوەبوون لە هەڵەبجە دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.