گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دیاریکرا

2021.10.05 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دیاریکرا

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان  هەڵدەوەشێتەوە و، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەی ماون دەچنە خولی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد کە لەپشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 7-10-2021 پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، بە مەرجێك هەڵبژاردن رۆژی 10ی 10ی 2021 بەڕێوە بچێت، كە بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، هیچ دانیشتنێك ناكرێت".

 

وتیشی "تا ئێستا هەموو ئاڕاستەكان بەرەو ئەوەن كە هەڵبژاردن دەكرێت و ئامادەكارییەكان تەواو بوون، لەبەر ئەوە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سیفەتی فەرمیی نامێنێ، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەش كە ماون، دەچنە خولی داهاتوو".

 

بەشیر حەداد بسى لەوەشکرد، خولى نوێى پەرلەمان پاش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت ئاگاداریان دەكاتەوە لە بوونی ئەو پڕۆژەیاسایانە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن، كە كامەیان زیاتر پێویستە بەپێی بەرنامەی حكوومەت  و هەماهەنگیی نێوان پەرلەمان و حكوومەتی نوێ.