گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری؛ خواردنی یەکێک لە حەبی ڤیتامینەکان هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە

2021.10.05 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری؛ خواردنی یەکێک لە حەبی ڤیتامینەکان هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە

ناس کورد- 

لەگەڵ ئەوەی زۆرجار تەواوکارییە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان سودیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، یەکێک لەو دەرمانانەی وەک ڤیتامین بەکاردەهێنرێت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەگەرچی مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەی ڕێکخستنی سیستمی خواردنەوە سەرجەم ڤیتامینە پێویستییەکانی دەستبکەوێت، بەڵام هەندێک کەس هەوڵدەدەن لەڕێگەی تەواوکارییە خۆراکی و دەرمانی ڤیتامینەکانەوە، ڤیتامینە جیاوازەکانیان دەستبکەوێت، بەڵام دوور نییە ئەوە زیانی زیاتر بێت.

 

بەگوێرەی سندوقی توێژینەوە جیهانی بۆ شێرپەنجە، دەرمانی بيتاكارۆتين (Beta carotene) کە بۆ زیادکردنی ڤیتامین ئەی لە لەشدا بەکاردەهێنرێت، مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات. 

 

سندوقەکە هۆشداری داوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، بەکارهێنانی زۆری بيتاكارۆتين ئەگەری هەیە ببێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجە لە بەشێک لە بەکارهێنەرانیدا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە جگەرەکێشن و (Beta carotene) بەکاردەهێنن، مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان هەیە. 

 

ئەو تەواوکارییە خۆراکییە بۆ مەبەستی زیادکردنی ڤیتامین "A" بەکاردەهێنرێت، بەڵام بۆ ئەوەی پێویستت پێی نەبێت ئەوا خواردنی گێزەر یەکێکە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ڤیتامین "A". 

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، 29 هەزار پیاوی جگەرەکێش کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ ڕۆژانە 20 میلیگرام بيتاكارۆتينیان بەکارهێناوە، 18%یان توشی شێرپەنجەی سییەکان بوون.