گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ دەرفەتە بۆ عێراقییەكان ’’

یونامی بۆ ئەگەری لاوازی بەشداری هەڵبژاردن خۆی یەكلا كردەوە

2021.10.05 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
یونامی بۆ ئەگەری لاوازی بەشداری هەڵبژاردن خۆی یەكلا كردەوە

ناس كورد_

جنین بلاسخارت بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ڕایگەیاند هیچ بڕو رێژەیەكی دیاریكراو نییە بۆ قبوڵكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بلاسخارت لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەشكرد سەرباری ئەوە ئەوان بەهیوان عێراقییەكان بەشداری زیاتر بكەن لە قۆستنەوەی دەرفەتی دەنگدان بۆ دەربڕینی ڕای خۆت. 

 

بلاسخارت وتیشی تێدەگەین لەهەستی توڕەیی بەڵام ئەگەر ئەم دەرفتە نەقۆزینەوە ئەوە تۆ دەنگی خۆت دەبەخشیت بەوانەی ناكۆكیت لەگەڵیان.

 

بلاسخارت وتیشی "هلا رێژەیەك دیاری نییە وەك لانیكەمی بەشداریكردن بەڵام باشترە خەڵك ئەم دەرفەتە كەڵك لێوەرگرن بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسرێت". 

 

لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا (2018) رێژەی بەشداری 42% بووە بەفەرمی و زۆرێك لە راپرسی و پێشبنییەكان باس لەوە دەكەن ئەم هەڵبژاردنەش رێژەی بەشداری كەم دەبێت.