گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش ڕاگەیەنرا.. ’’لەماوی دوو ڕۆژدا سیڤی بنێرن’’

2021.10.05 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش ڕاگەیەنرا.. ’’لەماوی دوو ڕۆژدا سیڤی بنێرن’’

ناس کورد- 

قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنوری قەزاکە پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا) هەیە و هەر دەرچوویەکی ئەو بەشانە ئارەزووی کارکردنی هەیە لەماوەی دوو ڕۆژدا سی ڤی بنێرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگاداری

هەلی کار

کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە.

 

دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی ٢ دوو ڕۆژدا سیڤی وداواکاری پێشکەشی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو.

 

تێبینی:

 

- تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.

 

-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لەماوەی دوو ڕۆژدا.

 

- ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنوری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.

 

- لەماوەی دوو ڕۆژدا ( سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.