گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆر زۆرە!

زیانی فەیسبوک لە هەموو کاتژمێرێکدا ئاشکرا کرا

2021.10.04 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
زیانی فەیسبوک لە هەموو کاتژمێرێکدا ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەپێی قسەى شارەزایان، کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکان، هەموو کاتژمێرێک 160 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی جەزیرە ئاشکرای کرد، هەر بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی، نرخی پشکەکانی کۆمپانیای فەیسبوک لە بۆرسە جیهانییەکاندا 5% دابەزیوە، هاوکات ماڵپەری بلومبێرگی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری فەیسبوک نزیکەى حەوت ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەو گۆڕانکاریی و نوێکارییانەى ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک ئەنجامی داوە بووەتەهۆی لەکارکەوتنی ماڵپەڕەکە، بۆیە ناچار بووە ئینتەرنێت ببڕێت.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.

 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.

 

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای تێلیگرام ڕایگەیاند، بوونی کێشە لە سێڤەرەکانیدا بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانییەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای لەکارکەوتنی فەیسبوک هەوڵ دەدەن تێلیگرام بەکاربهێنن.