گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وۆڵ ستریت جۆرناڵ هۆکاری وەستانی فەیسبوک ئاشکرا دەکات

2021.10.04 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
وۆڵ ستریت جۆرناڵ هۆکاری وەستانی فەیسبوک ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەو گۆڕانکاریی و نوێکارییانەى ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک ئەنجامی داوە بووەتەهۆی لەکارکەوتنی ماڵپەڕەکە، بۆیە ناچار بووە ئینتەرنێت ببڕێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.

 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.

 

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای تێلیگرام ڕایگەیاند، بوونی کێشە لە سێڤەرەکانیدا بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانییەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای لەکارکەوتنی فەیسبوک هەوڵ دەدەن تێلیگرام بەکاربهێنن.