گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە بەشێکی ڕوسیا خزمەتگوزاری مۆبایل وەستا

2021.10.04 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەشێکی ڕوسیا خزمەتگوزاری مۆبایل وەستا

ناس کورد-

ماڵپەڕی سکای نیوز ڕایگەیاند، لە چەندین ناوچەی ڕوسیا خزمەتگوزاری مۆبایل و پەیوەندییەکان وەستاوە، ئەوە چەند کاتژمێرێک دوای لەکارکەوتنی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئەپ، هەروەها بوونی کێشە لە تویتەر و تێلیگرام و چەند تۆڕێکی تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوکات هەر دوای لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێڵی مۆبایل کێشەی تێکەوتووە.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.

 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.

 

هاوکات کۆمپانیای تێلیگرام ڕایگەیاند، بوونی کێشە لە سێڤەرەکانیدا بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانییەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای لەکارکەوتنی فەیسبوک هەوڵ دەدەن تێلیگرام بەکاربهێنن.

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.