گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانى وەڵامى سوێندەکەى قوباد تاڵەبانى دایەوە

2021.10.04 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى وەڵامى سوێندەکەى قوباد تاڵەبانى دایەوە

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى وەڵامى سوێندەکەى قوباد تاڵەبانى دایەوە و رایگەیاند، ئەوان ئاغا و کوێخا نین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت کە هاوکات ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتییە لەبانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لە هەولێر وتى "پارتى ئاغا و کوێخا نییە"، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ وتەکانى هەفتەى رابردووى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى.

 

مەسرور بارزانى وتى "پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئازاد له‌ ده‌ربڕینی رای خۆی و ئازاد بێت له‌وه‌ی كێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ به‌ زۆر كه‌سێك ناچار بكات فۆڕم پڕبكاته‌وه‌، یانیش به‌ زۆر ده‌نگ به‌ لایه‌نێك بدات".

 

وتیشى "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین له‌به‌ر بیروبۆچوونی سیاسی، ته‌هدیدی هیچ فه‌رمانبه‌رێك یان هیچ تاكێك بكرێت، كه‌ له‌ ئیشه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ لایه‌نێكی تر ده‌دات".

 

پێشتر قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى لەبانگەشەى حزبەکەیدا لەگەرمیان وتى "دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ کاریگەرەکان وەک ئەوەیە ناڕاستەوخۆ خەڵک دەنگبداتە پارتى".  

  

هەروەها روویکردە لایەنگرانى لیستەکەى و وتى "ئایا پێتان خۆشە پارتى ببێتە ئاغا و کوێخا بەسەر خەڵکەوە، قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە لەبەغدا و هەرێمیش قسە هەر قسەى خۆى بێت".  

  

ئەو قسانەى قوباد تاڵەبانى لە چوارچێوەى توندبوونەوەى شەڕى بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتیدایە بەتایبەت لەدواى قسەکانى رۆژى یەکشەممەى نێچیرڤان بارزانى کە جەختیکردەوە "تەنها حساب بۆ پارتى دەکرێت".