ناس کورد-
وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا هەوڵدەدەن ڕۆژانە زیاتر لە 17 کاتژمێر بە هاووڵاتیان بدەن، دەشڵێت، دۆخی ئەویش لەڕووی کارەباوە وەک هەموو هاووڵاتیان وایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم (دووشەممە 4ی تشرینی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستی پێدانی کاتژمێرەکانی بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرزبووەتەوە و هەوڵدەدەین بەردەوام ژمارەکە زیاد بکەین."
لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستاندا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە، لەو ڕووەوە وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، "لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا هەوڵدەدەین ڕۆژانە زیاتر لە 17 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین."
وەزیری کارەبا باسی لەوەشکرد، "منیش وەک هەموو هاووڵاتییەکی ئاسایی لە ماڵەوە کارەبای مۆلیدەمان هەیە و ئەگەر کارەبا ببڕێت هی ئێمەش دەبڕێت، دراوسێیەکمان مۆلیدەی تایبەتی خۆی هەیە زۆر هەوڵیدا خەتێکم بداتێ، بەڵام قبوڵم نەکرد.