ناس كورد_
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوەوە گوشار لەسەر بەشەكانی باكوری ئەوروپا دروستبووە بۆ دابینكردنی وزەی كارەبای كارۆئاوی لە كاتێكدا كە كیشوەرەكە خۆی كێشەی وەزەی بۆ دروستبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی بلومبێرگ كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی تشرینی یەكەمی 2021) نرخی كارەبا لەوڵاتانی ئەسكەندەناڤیا دووقات بووە، ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتەسەر كارگەكان.
ئاژانسە ئەمەریكییەكە باس لەوەش دەكات باكوری ئەوروپا لە بنەڕەتدا كێشەی گازی سروشتی و خەڵووزی بەردینی هەیە، كەمبوونەوەی ئاستی ئاویش كێشەی زۆری بۆ دروست دەكات لە دابینكردنی وزەی كارۆئاوی كارەبا بەتایبەت لە سوید و نەرویج لە دەسپێكی وەرزی سەرماو سۆڵە لە نیوەی گۆی باكوری زەوی.
جگە لەئەسكەندەنافیا لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیاش نرخی وزە هەڵكشاوە و كێشەی زۆری دروستكردووە.