ناس کورد-
کارەباى سلێمانى هەڕەشەى بڕینى کارەباى هاوبەشەکانى بازرگانى و پیشەسازى دەکات ئەگەر قەرزەکانیان پاکتاو نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسولانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
پێویسته وه‌ك هاووڵاتیان پاره‌ی كاره‌با بده‌ن
هاوبه‌شانی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسولانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن.
بۆیه پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی كۆبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی چاكسازیكردن له‌تۆڕه‌كانی كاره‌با.
راگه‌یاندنى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى