گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئامار: لەسلێمانى هەر مامۆستایەک 11 خوێندکارى بەردەکەوێت

2021.10.04 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئامار: لەسلێمانى هەر مامۆستایەک 11 خوێندکارى بەردەکەوێت

ناس کورد-

 

لەسنورى پارێزگاى سلێمانى هەر مامۆستایەک 11 خوێندکارى بەردەکەوێت، هەر پۆلێکیش 19 خوێندکار، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى پارێزگاى سلێمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە سلێمانیدا بەگشتی ئەوانەی بڕوانامەی پاش ئامادەییان هەیە ڕێژەی (٧.٥٪)ی هاووڵاتیان پێکدێنن، تەمەنی (٦) ساڵ كە داخڵی خوێندن دەبێت (١٠٠٪)ە.

 

سلێمانی لە کەرتی پەروەردەدا

 

ئاماژە بەرزەکانی پەروەردە و خوێندن لە سلێمانیدا خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:

 

- تەمەنی (٦) ساڵ كە داخڵی خوێندن دەبێت (١٠٠٪)یە.

- توانای خوێندنەوە و نووسین بۆ تەمەن (١٠) ساڵ و زیاتر (٧٧٪)ە.

- توانای خوێندن و نووسین بۆ تەمەن (١٥-٢٤) ساڵ (٩٩٪)یە.

- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر خوێندنگەیەک (٢٦١) خوێندكار.

- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر مامۆستایەک (١١) خوێندكار.

- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر پۆلێک (١٩) خوێندكار.

- خاوەن بڕوانامەی سەرەتایی (٢٨٪).

- بڕوانامەی ناوەندیی (١٨٪).

- بڕوانامەی ئامادەیی (١٢٪).

 

- لە سلێمانیدا بەگشتی ئەوانەی بڕوانامەی پاش ئامادەییان هەیە ڕێژەی (٧.٥٪)ی هاووڵاتیان پێکدێنن.

- ژمارەی خوێندنگە، لە (١٩٩١) ٣٦٠ و لە (٢٠٢١) ٢٢٣٢ خوێندنگەیە.

- ژمارەی خوێندكار، لە (١٩٩١) ١٩١.١٨٣ و لە (٢٠٢١) ٥٧٩.٢٢٢ خوێندکارە.

- ژمارەی مامۆستا، لە (١٩٩١) ٦٧٣٦ و لە (٢٠٢١) ٤٨.٨٩٧ مامۆستایە.

- ژمارەی دایەنگەی حكومیی (١٢) دایەنگە.

- ژمارەی دایەنگەی ئەهلیی (٤٠) دایەنگەیە.

 

- تێکڕای ساڵانی بەردەوامبوون لەسەر خوێندن (١٣) ساڵ و کۆی ساڵانی خوێندن (١٤) ساڵە، کە بەرزترینن لەسەر ئاستی عێراق.