گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەغدا 200 ملیاری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

2021.10.04 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا 200 ملیاری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی  حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردنی 200 ملیاری دیکەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم (دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ""له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڕی 200 ملیار دینار له‌ حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان".

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم (یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، هیوادارن لەم هەفتەیەدا بەغدا 200 ملیارەکە ڕەوانە بکات. 

 

لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی فرۆشی نەوت و ناوخۆ و ئەو 200 ملیارەی بەغدا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکات.