ناس کورد-
نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده له سلێمانى بۆ مانگى ئه‌یلول له‌نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) دینار دیاری‌کرا، ئەوەش بەپێی بڕیارى قایمقامیەتى سلێمانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو نرخە ئەمڕۆ دوشه‌ممه (2021.10.4) لەکۆبوونەوەى لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئه‌یلول له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری‌کرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی ئه‌یلولدا له‌نێوان (80) بۆ (100) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (43) چل و سێ دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هەروەها جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.