کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەکاردانەوەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا هۆشداری بەو وڵاتەدا و ڕایگەیاند:" ئێران یاری بە ئاگر دەکات". . دوای ڕاگەیاندنی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ زیاتر لە 300 کیلۆ لە ڕۆژێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری بە ئێراندا و وتى:"ئێمە دەزانین خەریکی ئەنجامدانی چ کارێکن، ئێران خەریکە یاری بە ئاگر دەکات، بۆیە هیچ قسەیەکم بۆیان نییە". . پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر کارەکەی ئێران ڕایگەیاند بوو، پێدانی مۆڵەتی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئێران لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناوەکی لە بنەڕەتەوە هەڵە بوو. . لە راگەیەندراوەکەى کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش درابوو، فشار و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت و هەرگیز ڕێگە نادەن ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت. . دوێنێ (دووشەممە، 1ى تەموزى 2019) ئاژانسی ههواڵی فارس بڵاویکردەوە، حكومهتی تاران سنوری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لهسهدا 3،67 كه دهكاته 300 كیلۆگرام وهك ئهوهی له رێككهوتنی ئهتۆمیدا دیاریكراوه، تێپهڕاندووه. .