گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

بەوێنە؛ ئەو کەسەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی کێشا لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا

2021.10.04 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ئەو کەسەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی کێشا لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

ئەو کاریکاتێریستە سویدییەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ی کێشابوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەشی پێشتر هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو پۆلیس لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس" (دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021) لارس فیلیکس، کاریکاتێریستی سویدی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەگەڵ دوو پۆلیسدا گیانیان لەدەستداوە. 

 

لارس فیلیکس، کە پێشتر وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ی کێشابوو، بەهۆی هەڕەشەی کوشتنی لەساڵی 2007-وە لەژێر پاراستنی پۆلیسدا دەژی. 

 

فرانس پرێس لەزاری وتەبێژی پۆلیسی سویدەوە بڵاوکردووەتەوە، فیلیکسی 75 ساڵ کە دوو ئەفسەری پۆلیسیش لەگەڵیدا بوون، دوای پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێکدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

 

بەشێک لە میدیاکان ڕووداوەکە بە ترسناک ناودەبەن و دەڵێن، ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە و فیلیکس و دوو پۆیسەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاون، بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەکە بریندارە. 

 

وتەبێژی پۆلیسی سوید ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووداوەکە وەک هەر ڕووداوێکی هاتووچۆی تر لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە دوو ئەفسەری پۆلیسیشی تێدایە وەک کەیسێکی تایبەت داواکاری گشتی بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕاسپێردراوە."

 

اشتهر برسوماته المسيئة للنبي محمد.. مصرع رسام الكاريكاتير السويدي لارش فيلكس  إثر حادث سير مروع | من المصدر