ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک دوو پارێزگای ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و حەوت کەسیش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی لە زانکۆی تاران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر هەردوو پارێزگای بەختیاری و چوارمەحاڵی هەژاندووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ژمارەیەک ماڵی گوندەکانی ئەو دوو پارێزگایە زیانیان بەرکەوتووە و هەروەها ئەوەی زانراوە حەوت کەسیش لەکاتی ڕاکردندا بەهۆی ترس لە بومەلەرزەکە کەوتوون و برینداربوون و بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گوازراونەتەوە.
بەرپرسانی ئەو ناوچانەی بومەلەرزەکە گرتویەتییەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا بەتەواوی زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکە نەزانراوە.