گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارى دیکەش برینداربوون

ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر سێ پیادەى پێکەوە کوشت

2021.10.03 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر سێ پیادەى پێکەوە کوشت

ناس کورد-

 

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوارى دیکەش برینداربوون، هاتوچۆش هۆکارەکەى بۆ پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل دەگەرێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کەمێک بەر لەئێستا لەسەر ڕێگای هەولێر ـ مەخمور لەنزیک گوندی قۆڕیتان، پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان مالیبۆیەکی تایبەت و پیکابێکی دەبل، لەئەنجامی ڕوداوەکەش 3 پیادە بونە قوربانی 4کەسی تریش زامدار بون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ڕوداوەکە پێشبڕکێی مالیبۆ بووە لەگەڵ ئوتومبێلێکی تر، کاتێک گەیشتۆتە پیکابەکە کە لەپێشییەوە بووە، نەیتوانیوە خۆی لێ دەربازبکات و خۆی پیاکێشاوە، لەگەڵ خۆپیاکێشانەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوەو چووەتە سەرشۆلدەر ولەوێ 3 پیادە کەلەتەنیشتی رێگا دەڕۆیشتن هەرسێکیانی کوشتوە، ئینجا خۆی کەوتووەتە ناوکەندێک.