ناس كورد-
سەنتەری ستراتفۆردی ئەمەریكی پێشبینییەكانی لەبارەی چارەكی كۆتایی ئەمساڵ (2021) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكردەوە لەوانەش قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەم سەنتەرە هەواڵگرییە ئەمەریكییە كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی تشرینی یەكەمی 2021)، هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 نوێنەرانێك دەباتە پێشەوە كە توانایان سنوردارە لە كەمكردنەوەی خەموژانی عێراقییەكان.
هەر بەگوێرەی ئەم راپۆرتەی ستراتفۆرد پەرلەمانی داهاتووی عێراق لە ئاست تەحەداكانی ئابووری و ئاسایشدا نابێت كە ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، سەرباری ئەوەشی هەڵبژاردنەكە لەسەر خواستی خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت، بەڵام كەسە چالاكەكانی ئەم رەوتە بەشداری تێدا ناكەن و دواتر ئەنجامەكەشی بە نادادگەر و نا ئازاد دەدەنە قەڵەم ئەمەش زیاتر دەستی پەرلەمانی داهاتوو دەبەستێت.
سەنتەرە ئەمەریكییەكە پێشبینی ئەوەش دەكات حیزبە چەكدارەكان كورسی زیاتر ببەنەوە لە پەرلەمان و ئەمەش وا دەكات پێگەی سیاسی خۆیان بپارێزن و كاریگەرییان لەسەر ڕەوشی ئەمنی هەر وەك خۆی بمێنێت.