ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە گەنجان دەکات ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن لەگەڵ ئەوانەى نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا پەیامێکى ئاڕاستەى گەنجان کردووە و نوسیویەتى "بە هۆشیاری و نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانمان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی. ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن، ئەوانە هەڵبژێرن كە نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری عێراق دەكەن".
دەشڵێت "وادەمان 10ی تشرینی یەكەمە بۆ گۆڕانكاری. گەنجەكانمان ئەو پێشەنگانەن گەل پشتیان پێ دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری".