ناس كورد-
به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان بەرزبوونەوەى ئاستى جموجۆڵى بازرگانى بەڕێژەى 20٪ راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌لى تۆفیق ئەمڕۆ یەکشەممە به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند "له ماوه‌ى پێشودا به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكاره‌كان لای ئێمه توندوبون به‌تایبه‌ت باجى گومرگى له ده‌روازه‌كانى دیكه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو بۆیه به‌شێك له بازرگانه‌كان رویان له ده‌روازه‌كانى دیكه كرد".
له‌باره‌ى رێژه‌ى زیادكردنى جموجوڵ و داهاته‌وه به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان باسى لەوەکرد، به رێژه‌ى نزیكه‌ى 20٪ زیادى كردووه.
عه‌لى تۆفیق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پاش هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا جوڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه‌كه زیادى كردووه‌ته‌وه.