گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم لەسەر دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.03 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەسەر دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هێشتا 200 ملیاری مانگی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە، دەشڵێت، حکومەت بەرمیلێک نەوت بۆ هەر ماڵێک دابین دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 200 ملیار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام هی مانگی ڕابردوودا هێشتا نەنێردراوە." 

 

هاوکات سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت، باسی لەوەکرد، "لەم هەفتەیەوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و هەر ماڵێک 200 لیتری پێدەدرێت کە حکومەت خۆی دابینی کردووە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبنەوە و میکانیزم و نرخی ئەو نەوت دیاری دەکەن کە عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت و دواتر بە نرخێکی زۆر کەم دەدرێت بە هاووڵاتیان." 

 

جەختیشیکردەوە، "پلانمان داناوە کە ئەمساڵ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدەین."