ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەیەک بڕیارى دەرکرد تایبەت بە پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڕیارەکان، کۆمسیۆن سزاى دارایی بەسەر نۆ کاندید و لیستدا سەپاندووە بەبڕى یەک ملیۆن دینار بەهۆى سەرپێچیکردن و پێشێلکردنى رێنماییەکانى کۆمسۆن لەکاتى بانگەشەدا.
بەپێی بڕیارێکى دیکە، رێوشوێنەکانى دەنگدان بەکارتى ئەلیکترۆنى کورت مەودا گۆڕانکاریی تێدا کراوە و دەکرێت بەو کارتە دەنگ بدرێت ئەگەر دەنگدەر پێناس یان کارتى نیشتیمانى یان رەگەزنامە لەگەڵ خۆى ببات.