ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی لە ئامادەیی پیشەیی و ئیسلامی و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕێنماییەکان کە (بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان دیاریکردووە، ئەو قوتابییانەی مافی دەوامکردنیان نەماوە، دەتوانن وەک قوتابی دەرەکی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا بکەن.
هاوکات ئەوەش هاتووە، خوێندکاری کوڕ یاخود کچ لە هەر قۆناغێکی خوێندنی ڕۆژ یان ئێواران، ئەگەر هاوسەرگیری کرد، بۆیان هەیە وەک مامەڵە پێشکەش بکەن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی، بە مەرجێک دواتر داوای گەڕانەوە بۆ دەوام کردن نەکەن.