ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم مامەڵەکانی کارتی نیشتیمانی تاوەکو 10ی ئەم مانگە دەوەستێت و دەڵێت، کەس سەردان نەکات تا ئەو بەروارە، ئاماژە بەوەش دەکات، بەڵام پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداریەکی بە پەلە
بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق وە بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عێراق بڕیار درا بە ڕاگرتنی سەرجەم مامەڵەکانی کارتی نیشتیمانی لە بەرواری ٢.٢١/١٠/٣ بۆ ٢٢١/١٠/١٠ لە بغداد و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە مەبەستی صیانەکردنی ساڵانەی سێرڤەرەکان، بۆیە تکایە کەس سەردان نەکات تا ئەو بەروارە.
تەنھا پێدانەوی کارتی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت لە کات ژمێر ( ٩ ) ی سەر لە بەیانی بۆ ( ٥ ) پاش نیوەرۆ تا بەرواری / ٢٠٢١/١٠/١٠ بۆ ئەو کەسانەی کارتەکانیان گەڕاوەتەوە لە لیستەکاندا ناویان ھاتووە
ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی