ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام سبەینێ 3 بۆ 4 پلە لە سەرجەم ناوچەکاندا دادەبەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام سبەینێ هەرچەندە ئاسمان وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزن.