گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەیەك بۆ هاتنی سەرماو سۆڵە ڕاگەیەنرا

2021.10.02 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ هاتنی سەرماو سۆڵە ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی كەشناسی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا چاوەڕێی شەپۆلە زوقمی پێشوەختە دەمەن لە كۆتایی ئەم مانگە و لە عێراقیش پێشبنییەكان بەو ئاراستەیەن لەدوای دوو هەفتەیتر ئەگەری باران و هەڵكردنی سەرما بێتەدی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دوری لە شیكارێكدا لە "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت شەپۆلە سەرماكانی جەمسەری باكور ئەمساڵ زوتر هەڵدەكەنە سەر ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و مانگێك زیاتریش دەخایەنن. 

 

دوری ئەوەشی وتووە لە عێراق پاش ناوەڕاستی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر) پلەكانی گەرما لە ئاستی تێكڕای ساڵانە نزمتر دەبن و سەرمایەكی زیاتر لە وڵات روودەدات كە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاو ئاسیاوە هەڵدەكەنە سەر عێراق. 

 

لەلایەكیترەوە بەپێێ دواین نوێبوونەوەکانی مۆدێلی GFS ی ئەمەریكی ئەوە دەردەخات یەکەم شەپۆلی بارانبارینی هەرێمی كوردستان لە پایزی ئەمساڵدا لە مەودای رۆژانی ١٤ بۆ ١٨ی ئەم مانگە دەستپێدەکات کە لە شەپۆلێکی لاواز پێکدێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەری مامناوەند ئەبێت ، بەڵام هێشتا ئەم پێشبینییە لە مۆدێل و نەخشەکانی دیکەی کەش و ھەوادا تا ئێستا دەرنەکەوتووە.