گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەدارک: خولی ئێستای پەرلەمان نیوەی پێشوو کاری کردووە

2021.10.02 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەدارک: خولی ئێستای پەرلەمان نیوەی پێشوو کاری کردووە

ناس کورد- 

بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونێکی دامەزراوەی "مەدارک" تایبەت بە چاودێری کاری پەرلەمان دەرکەوتووە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق نیوەی خولی پێشووتر کاری کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکە، پەرلەمانی عێراق لەو سێ ساڵـەدا 149 دانیشتنی ئەنجامداوە و 92 یاسای دەرکردووە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەم خولەی پەرلەمان تەنهـا یەکجار لێپرسینەوەیان لە بەرپرسان کردووە، لەکاتێکدا لە خولی پێشوو 10 لێپرسینەوە کراوە.

 

هاوکات چوار پەرلەمانتار تاوەکــو ئێستا، سوێندی یاساییان نەخواردووە، ئەوانیش، حەیدەر عەبادی، نوری مالکی، ئەسعەد عێدانی و ڕاکان جبورین، 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکە، ئەم خولەی پەرلەمان تەنها 428 کاتژمێر کاریان کردووە، بەڵام خوولی پێشوو 819 کاتژمێر کاریان کردبوو، جگە لەوەی هیچ دانیشتنێک نەکراوە لەم سێ ساڵە هەموو پەرلەمانتاران ئامادە بن.