گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوپه‌یمانیی كوردستان بانگه‌شه‌ی ڕاگرت

2021.10.02 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپه‌یمانیی كوردستان بانگه‌شه‌ی ڕاگرت

ناس کورد- 

سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی ماڵئاویی مام جه‌لال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هاوپه‌یمانیی كوردستان بڕ‌یاریدا له‌ساڵیادی ماڵئاویی سه‌رۆك مام جه‌لال دا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

 

هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان

جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان؛ 

به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی ماڵئاویی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی كوردستان بڕ‌یاریدا بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرێت. داواكارین كاندیده‌ به‌ڕ‌ێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان و هه‌موو كادر و هه‌ڵسوڕ‌اوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان له‌ كاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر هه‌موو چالاكییه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرن. هه‌روه‌ها داوا له‌ میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و گۆڕ‌ان ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا له‌ جیاتی رووماڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ باسكردن له‌ ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی مه‌زن ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا.