گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەركەوت ڤاكسینێكی تر دەبێتە هۆی هەوكردنی دیواری دڵ

2021.10.02 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
دەركەوت ڤاكسینێكی تر دەبێتە هۆی هەوكردنی دیواری دڵ

ناس کورد- 

بەرپرسانی تەندروستیی كەنەدا ئاشكرایان كرد داتاكانی بەردەستیان ئەوە دەردەخات حاڵەتەكانی هەوكردنی دیواری دڵ پاش وەرگرتنی ڤاكسین بە پلەی یەكەم لەنێوان وەرگرانی مۆدێرنادا بووە بەراورد بە ڤایزەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی یەكەم) هەوكردنی دڵ زیاتر لەناو گەنجاندا روویداوە كە تەمەنیان لە خوار 30 ساڵ و زیاتریش كوڕان و ڤاكسینی مۆدێرنایان وەرگرتووە.

 

پێشر لێپرسراوانی تەندروستی ئەوروپا ئەوەیان ئاشكراكرد دروستبوونی جەڵتەی خوێن لەناو وەرگرانی ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن هەستی پێكراوە، كۆمپانیای دەرمانەكەشیان راسپارد ئەم هۆشدارییە لە كەتەلۆكی ڤاكسینەكە بنوسێت وەك ئەگەرێكی لاواز. 

 

دەزگا تەندروستییەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا پێیانوایە سەرباری كاریگەرییە لاوەكییەكان هێشتا سودی وەرگرتنی ڤاكسین زۆر زیاترە لە وەرنەگرتنی.