ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوونی غازی ماڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، پشکی سەرجەم پارێزگاکان زیادکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ گرانبوونی غازی ماڵان بەدواداچونمان کرد و چارەسەر بوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشکی سەرجەم پارێزگاکان زیادکراوە، ھەولێر لە 13 بارهەلگرەوە زیادکرا بۆ 20 بارھەڵگر."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گرفتی گەورەی غاز، کارگەکانن پشکی ماڵان دەبەن و بە بازرگانی دەیفرۆشن، دەبێ سزا بدرێن بەتایبەت ھەولێر."
چەند ڕۆژێکە نرخی غازی ماڵان بەراورد بە ڕابردوو بەرەو بەرزبوونەوە دەچوو بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر نرخی بتڵێک غاز گەیشتبووە 11 هەزار دینار.