ناس کورد-
بەگوێرەی نوێترین ئەنجامی راپرسی كە سەنتەری ئەلبەیان بڵاویكردووەتەوە ڕەوتی سەدر بەڕێژەی 14% یەكەمی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپرسییەكە كە لەگەڵ زیاتر لە سێ هەزار و 200 كەسدا كراوە لە سەرانسەری عێراق (تەمەن 18_60 ساڵ) كە 64% یان پیاوو 36% یان ژن بوون لیستەكەی سەدر بەرێژەی 14% یەكەم دەبێت و لەكۆی 10 كەس لەوانەشی پێشتر دەنگیان داوە دەنگ بەو كاندید و لایەنانەی 2018 نادەنەوە.
راپرسییەكە ئەوەش دەردەخات لیست و هاوپەیمانییەكانی حەكیم و عەبادی 5%، مالیكی 11%، حەلبوسی 8%، فەتحی عامری 4% و عەلاوی و خەنجەر هەریەك 1% ی دەنگەكان بەدەستدەهێنن و لە هەرێمی كوردستانیش پارتی بەرێژەی 7% لەسەر ئاستی عێراق یەكەمی دەنگەكان دەبێت.
سەنتەرەكە نزیكە لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی مالیكی بەڵام راپرسییەكەی بە پاڵپشتی رێكخراوە بیانییەكان ئەنجام داوە.