گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەهۆی ئیسرائیلەوە کۆمسیۆن کاندیدێک لە بەغدا دوردەخاتەوە

2021.10.02 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئیسرائیلەوە کۆمسیۆن کاندیدێک لە بەغدا دوردەخاتەوە

ناس كورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر ستایشكردنی هەڵمەتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، کاندید حەیدەر مەلای لە کێبرکێی هەڵبژاردن دورخستەوە کە سەر بە هاوپەیمانیی "تقدم"ی محەمەد حەلبوسی بوو لە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارێکی کۆمسیۆنەکە کە دوێنێ هەینی، 1ی تشرینی یەکەمی 2021، دەرچووە، حەیدەر مەلا بەهۆی سکاڵایەکی محەمەد کەربولی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دورخراوەتەوە دوای تۆمارێکی دەنگی حەیدەر مەلا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ستایشی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل دەکات و هێرش دەکاتەسەر سیستمی سیاسیی ئێستای عێراق.

 

کۆمسیۆن پشتی بە مادەی 14 لە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە کە تایبەتە بە بانگەشەی هەڵبژاردن و دەڵێت، "بانگەشەی هەر کاندیدێکی حزبی یاخود هاوپەیمانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان بیری توندوتیژی، ڕەقلێبوونەوەی نەتەوەیی یاخود ئاینی یان تائیفی یان تەفکیری یاخود هۆز و هەرێمی لەخۆبگرێت دوردەخرێتەوە."

 

ڕۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021، زیاتر لە 300 کەسایەتی عەشایەری سونە و شیعەی عێراق کۆنگرەیەکیان لە هەولێر بەست لەژێر ناوی "مؤتمر السلام والاسترداد - کۆنگرەی ئاشتی و چاکبوونەوە"، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.

 

کۆنگرەکە کاردانەوەیەکی فراوانی حکومی و حزبی و جەماوەری لێکەوتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و زۆربەى حزبە شیعی و سونییەکان بەیاننامەی ناڕەزایەتییان دەرکرد.        

  

دەستبەجێ سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی ڕاگەیەنراویان دەرکرد و تێیدا ئاماژەیان بەوە کرد کە "ئاگامان لە بەستنی کۆنگرەکە نەبووە و ناوەڕۆکەکەى ڕای حکومەتی هەرێم نییە بەڵکو تەنها بەشداربووانی کۆنگرەکەیە."        

 

لە لایەكیترەوە هەژماری فەرمی نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەزمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر كرد و باس لەوە دەكات، "سەدان كەسایەتی عێراقی لەپێناو دروستكردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە".        

  

هەژمارەكە "تویتەر" لە پەیامێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) بانگەشەی ئەوە دەكات بەشدارانی كۆنگرە سەدان كەس بوون لە شیعە و سوننە و گرنگییەكەی ئەوەیە لە گەلەوە هاتوون نەك حكومەت و دانیان ناوە بەو ستەمە مێژوییەی لە جووی عێراق كراوە.        

1633115487648.jpeg