گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بابەتەکە بخوێنەوە

پەیوەندی گۆڕان و کۆمەڵ تەقەی تێکەوت؛ کێ هەڵوەریوە؟!

2021.10.02 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەیوەندی گۆڕان و کۆمەڵ تەقەی تێکەوت؛ کێ هەڵوەریوە؟!

ناس کورد-

وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان لە وەڵامی قسەکانی عەلی باپیر، سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، "پارتێکی ئیسلامی (ھەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی) کە بە ئەمری واقع (لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان) کرانە ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن، لەبری باسی کێشەکانی خۆیان و پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ یەکێتی و پارتی، پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان (2ی تشرینی یەکەمی 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی، "ئێمە ھێزێکین سەربەخۆین، لەژێر باڵی میللەتەکەی خۆمان گەورە بوین، خەڵکانێکیش پێشتر لە ژێر باڵی گۆڕان گەورە بون و ئێستا باسی شەرمەزاری دەکەن."

 

دەشڵێت، "شەرمەزاری ئەوەیە؛ بۆ رازیکردنی خەڵک واز لە ناوی ئاینەکەت بێنی! شەرمەزاری ئەوەیە؛ لەناو ھێزەکەی خۆت، جگەلە زاواکەت متمانەت بە کەسی دیکە نەبێ، بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەر ئەو ئەندام بێ! بۆ پۆستی وەزیری کابینەی ھەشتەم ھەر ئەو! بۆ پەرلەمانی عێراق ھەر ئەو کاندید بکەی!"


کەواتە "ئەوە «ئیمان» نیە کە نوێنەرەکانتان پەیوەست دەکا و ھەڵناوەرێن، بەڵکو ئەوە پەیوندی خزمایەتی و حساب نەکردنە بۆ توانای مرۆیی ھەمو ئەوانەی دیکە کە لەدەورتان کۆبونەوە."

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش عەلی باپیر لە وتارێکی بانگەشەی حزبەکەیدا بەبێ ناوهێنان باسی لە دۆخی بزوتنەوەى گۆڕان کرد و وتی، "زوو زوو وەزیر و پەرلەمانتاریان هەڵئەوەرێت و ئەكڕدرێن".