گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق سێ شاندی دیبلۆماسی ناردووە بۆ گەڕاندنەوەى کۆچبەران

2021.10.02 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق سێ شاندی دیبلۆماسی ناردووە بۆ گەڕاندنەوەى کۆچبەران

ناس کورد-

وەزارەتی کۆچی عێراق ناردنی سێ شاندی دیبلۆماسی بۆ سێ وڵات ناردووە کە تێیاندا کۆچبەرانی عێراق گیریان خواردووە کە ئەوانیش لیتوانیا و پۆڵەندا و بیلاڕوسن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم نوری، بیکاری کارگێڕیی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی "سەباحی" فەرمی (2ی تشرینی یەکەمی 2021) وتووە، "ژمارەی ئەو عێراقییەکانی لە لیتوانیا گیریانخواردووە 275 کەسن کە 14 خێزانیشیان تێدایە، ئەوان لە 29 کەمپی بچوکدا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەژین."

 

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، بەشێکی زۆر لەو کۆچبەرانە خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

 

کەریم نوری وتیشی، "دۆخی ئەو کۆچبەرانە تاوتوێکراوە کە هێشتا لە سنور گیریانخواردووە و ئەوانەشی دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق."

 

باسی لەوەشکردووە کە "وەزارەتی کۆچ هەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەوانەی گیریانخواردووە و لەنزیکەوە هاوکارییان پێشکەش دەکات."

 

پێشتر وەزارەتەکە ڕاگەیاند لە دوو گەشتدا 690 کۆچبەری عێراقییان لەسەر سنوری نێوان لیتوانیا و بیلاڕوس ڕزگارکردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ عێراق.