گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى چارەسەر؟

تەندروستی عێراق: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە

2021.10.02 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی عێراق: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ ڕاگەیاندنی کەمبوونەوەى چەماوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادا هۆشداری دەدات لە دەرکەوتنی چەند ئاماژەیەک بۆ شەپۆلی چوارەم لە ماوەیەکی نزیکدا، هاوکات جەخت لە گەیشتنی بڕێکی زۆر لە ڤاکسین دەکاتەوە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (2ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "لەکاتێکدا ڕێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە وڵاتدا کەمبووەتەوە، دەبینین شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بەرەو کشانەوە دەچێت، بەڵام بەپێی ئاماژە و نیشاندەرە زانستییەکان، دەرکەوتنی شەپۆلی چوارەمی پەتاکە بەدور نازانرێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا، بە تایبەت بەهۆی بەرزی ئاستی توشبوون لە جیهاندا و دەرکەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە."

 

باسی لەوەشکردووە، "بۆیە تاکە ڕێگا بۆ بەرگرتن لە شەپۆلی چوارەم و کەمکردنەوەى کاریگەرییەکەى بریتییە لە کوتانی زۆرترین کەس، هەروەک چۆن بە بەڵگەی زانستی و ئەزمونی ئەوە ڕوونبووەتەوە کە ڕێژەی داغڵکردن لە نەخۆشخانەکان و حاڵەتەکانی مردن لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تر بەهۆی بەرزی ژمارەی کوتراوەکانەوە کەمبووەتەوە و چەماوەی پەتاکە بەرەو کۆتایی دەچێت."

 

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەشکردوو کە "لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا بڕێکی زۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە دەزگا تەندروستییەکان تاوەکو بتوانین زۆرترین هاوڵاتی بکوتین، دەمانەوێت لەو ماوەیەدا ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە زیاد بکەین."