گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیوی شاراوەی هەیە

ڕاپۆرتێك نهێنییەكانی فیلمە پۆڕنەكان ’’سێكس’’ ئاشكرا دەكات

2021.10.01 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك نهێنییەكانی فیلمە پۆڕنەكان ’’سێكس’’ ئاشكرا دەكات

ناس كورد_

زۆربەی بینەرانی فلیمە پۆڕنەكان پێیانوایە دیمەنەكان راستەقینەن، بەڵام جگە لەوەی كاری سێكسی راستەقینەن دەستكاری و گۆڕانكاری زۆریان تێدا دەكرێت تا دەگەنە بینەر و دیوێكی نەبینراویان هەیە كە زۆربەی خەڵك نایزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدواداچوونێكی ماڵپەڕی "رصیف 22" ی میسری كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (1ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو ئەو فیلمە پۆڕنانەی لە شاشەكانەوە دەبینرێن بەرهەمی كۆتایی پرۆسەیەكی درێژخایەنترە. لە فیلمەكاندا ناوبڕەكان پیشان نادرێن كە پشووی كاتی وێنەگرتنە كە بۆ نانخواردن یان وچان وەرگرتن وەردەگیرێن، لەگەڵ نوێكردنەوەی دەرمانەكان و چوونە سەرئاو یان رشانەوە و وەرگرتنی مادەی وزەبەخش و بەكارهێنانی دەرمان بۆ ڕەپكردنی زیاتری چوك. 

 

ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات ئەكتەرەكانی پۆڕن ماوەیەكی درێژ ناتوانن سێكس بكەن وەك لەفیلمەكاندا هەیە، هەندێ دیمەن پێشتر نوسراون و ئەكتەرەكان لەبەری دەكەن و ئەدای دەكەن، هەندێكیتر لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی دەرهێنەردا لە پشت كامێراوە بەرهەم دەهێنرێن و چێژ وەرگرتنەكانی ساختە دەكرێن لەرێگەی گۆڕینی ئەكتەر یان گۆڕینی گۆشەی وێنەگرتن بۆ ئەوەی وەها پیشانی بینەر بدرێت كە ئۆرگازم و چێژەكە راستەقینەیە. 

 

هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات مادەیەكی شلی هاوشێوەی ئاوی پیاو بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی وا پیشان بدرێت پیاوەكە ئاوی زۆرە و زیاتر نێرترە، چوكەكان بەدەرزی گەورە دەكرێن یان بەخواردنی حەبی تایبەت قەبەتر دەكرێن لەوەی كە هەن، بۆ ژنانیش مادەی لینج یان گیراوە بەكاردەهێنرێت و بە ڕووكەش وەها دەردەكەوێت ژنە ئەكتەرەكانیش ئاویان دێتەوە بەڵام لەراستیدا وەها نییە.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات پۆڕن خەیاڵ دەوروژێنێت لەرێگای مەمكی سلیكۆن و دەستكرد، لێوی دەسكردی گەورەگراو، رەپبوونی درێژخایەن تا گەیشتنە خەیاڵی ئەوەی شتەكان ڕاستین و مرۆڤ دەكەوێتە لۆمەی خۆی و هاوژینەكەی كە بۆچی ئەوان ناتوانن وەها بكەن و ئەمەش وادەكات قەت تێر نەبن، ئەمەش بۆچوونی دكتۆر نەبیل خورییە كە پسپۆڕی دەرونناسی ئەكلینیكییە. خوری باس لەوە دەكات ئەوانەی شكت دەهێنن لەژیانی سۆزداری راستەقینە پەنا بۆ پۆڕن دەبەن بۆ خۆبەتاڵكردنەوە لە رێگای تەماشاكردنی شاشەوە كە هیچ قەدەغەو سانسۆرێكی تێدا نییە. 

 

ئەم پزیشكە دەرونناسە ئەوەش دەخاتەڕوو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان زیادەڕۆیی زۆر لە پیشاندانی تواناكانی ئەكتەری پۆڕندا دەكەن وەك ئەوەی لەگەڵ چوار ژندا لەیەك كات سێكس دەكەن بۆ كاتژمێرێك بەڵام راستییەكەی ئەوە بەرهەمی چەندین رۆژ وێنەگرتنەو دواتر مۆنتاژ كراوە و چەندین گرتەی دووبارەیە تێكەڵ دەكرێن. 

 

بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕە میسرییەكە هەموو گرتەیەكی پۆڕن گرێبەستی تایبەتی خۆی هەیە و یاسای كاری هەیە لەو وڵاتانەی ئەم فیلمسازییەی تێدایە كە پشكنینی ئێدز لەخۆ دەگرێت دوو هەفتە جارێك، جگە لەوەش ئەكتەری پۆڕن كحول و وزەبەخش و حەبی زۆر بەكاردەهێنێت و بەوردی چاودێری ئەندامی زاوزێی دەكات لە هەوكردن و پشكنینی سكپیڕبوون دەكات لەگەڵ پشكنینی نەخۆشییە گواستراوەكانی سێكس كە بەگوێرەی راپۆرتەكانی تەندروستی جیهانی رێژەكەی لەناو ئەكتەری پۆڕن زۆر زیاترە. 

 

راپۆرتەكە ئەوەش ئاشكرا دەكا لە 2000_2006 بەنمونە 34 ئەكتەری پۆڕن مردوون بەهۆی وزەبەخش و مادەی هۆشبەر و هەندێكیشیان باسیان لەوەكردووە هەندێكجار چێژ وەردەگرن و جاریش هەیە وەك ئەرك لەكۆڵی دەكەنەوە و جاری واش هەیە پرۆسەی سێكسكردنەكە ئازاربەخش و سەختە.