گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بڕیارێکی دادگا هەرای ناوەتەوە ’’80 ژن بێ ئاگاداری خۆیان بەڕووتی وێنەیان گیراوە’’

2021.10.01 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی دادگا هەرای ناوەتەوە ’’80 ژن بێ ئاگاداری خۆیان بەڕووتی وێنەیان گیراوە’’

ناس کورد- 

بڕیاری دادوەریکی ئیسپانی لەبارەی کەیسێکەوە کە ژمارەیەک ژن بە نهێنی و لەکاتی میزکردندا ڤیدیۆیان تۆمارکراوە و بڵاوکراونەتەوە، هەرای ناوەتەوە و ئەو ژنانە ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی گرتووە و دەیانەوێت جارێکیتر سکاڵا تۆمار بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە لە ساڵی 2019 ڕوویداوە کاتێک لە فێستیڤاڵێکدا لە خۆرئاوای ئیسپانیا، بەهۆی قەرەباڵغییەوە بەشێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ناچاربوون لە دەرەوە توالێتەکان میز بکەن، لەو چوارچێوەیەدا 80 ژن بە نهێنی ڤیدیۆیان تۆمارکراوە کە بەتەواوی ڕوخسار و جەستەیان دیارە و ڤیدیۆکانیش لە ماڵپەڕە سێکسییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. 

 

لە پاش ڕووداوەکە هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی کارەکە دەستیپێکرد، بەڵام لەئێستادا دادوەرێکی ناوخۆیی دۆسییەکەی داخستووە و دەڵێت، "ڤیدیۆکان لە شوێنێکی گشتی تۆمار کراون و ناتوانرێت ئەنجامدەرانی دادگایی بکرێن." 

 

بەگوێرەی ئاژانسی "بی بی سی" بڕیارەکەی ئەو دادوەرە ناڕەزایی قوربانییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنانی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لەو ژنانە دەڵێن، دوای بینینەوەی ڤیدیۆکانی خۆیان لە ماڵپەرەکاندا تووشی نەخۆشی دەروونی بوون، هەربۆیە بڕیاریان داوە داوای پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا بکەن. 

 

چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنانیش دەڵێن، بڕیارەکەی دادگا دەبێتەهۆی ئەوەی بوار و ئازادی بەو کەسانە بدات کە ڤیدیۆی لەو جۆرە تۆمار دەکەن و دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە.