ناس كورد_
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆكاری هەڵاواردەكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەت ڕوونكردەوە كە حەوت توێژ دەگرێتەوە لە عێراق بۆ رۆژی هەینی داهاتوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نبراس ئەبو سۆدە وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆن لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕوونیكردەوە كۆمسیۆن داوای لە دەستەی حەشدی شەعبی كردووە لیستی ناوەكانی هێزەكانی حەشدی ئاراستە بكات بۆ ئەوەی لە دەنگدانی تایبەت جێگەیان بكاتەوە، بەڵام ئەوان دواكەوتوون.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن وتیشی دەستەی حەشد كاتێك لیستی ناویان ناردووە دەرفەت نەماوە بخرێنە ریزی دەنگدەرانی تایبەت كە هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە لەگەڵ زیندانییەكان و كەرتی تەندروستی بەم پێیەش ئەوان دەبێت لە دەنگدانی گشتی دەنگ بدەن.
بڕیارە رۆژی 8ی تشرینی یەكەم دەنگدانی تایبەت لە عێراق بەرێوە بچێت و دوو رۆژ پاش ئەوەش دەنگدانی گشتی بۆ خولی پێنجەمەمی ئەنجومەنی نوێنەران.