ناس كورد_
دەستەی رێكسختنی دەرمانی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت پەیوەندییەك هەیە لەنێوان جەڵتەی خوێن لە ملولە وردەكانی دەماری مرۆڤ لەگەڵ ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسونی ئەمەریكی كە دژە كۆرۆنایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەكە لە كۆمەڵێك راسپاردەدا كە رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی یەكەمی 2021) داوای كردووە ئەگەری دروستكردنی جەڵتەی خوێن زیادبكرێت بۆ كەتەلۆكی بەكارهێنانی ڤاكسنی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لەبەر رۆشنایی دوو توێژینەوە و كۆمەڵێك داتای تر.
دەستە ئەوروپییەكە باسی لەوەش كردووە ئەگەرچی ئەگەری جەڵتە دەگمەنە بەڵام پێویستە بەكارهێنەرانی ڤاكسینەكە وشیارییان هەبێت دەربارەی ئەم ئەگەرە بەتایبەت ئەوانەی خۆیان ترس یان ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە هەیە