گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەردۆغان باس لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات

2021.10.01 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان باس لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات

ناس کورد- 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند،  دەستووری نوێی تورکیا کە ئەگەر بە ڕێکەوتنی هەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە بۆ گەلەکەیان و دەشڵێت، پرسی کورد بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە چارەسەر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەردۆغان له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ پێنجه‌مین ساڵی ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا سه‌ركۆماری توركیا (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دەستووری نوێی تورکیا کە ئەگەر بکرێت بە ڕێککەوتنی هەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە کە دەتوانین لە ساڵی 2023 بیدەین بە گەلەکەمان".

 

وتیشی، "هاوشێوەی سەدەی رابردوو، لە ناخی دڵمەوە لەو بڕوایەدام کە پەرلەمانەکەمان لە سەدەی داهاتووشدا هەر بەو شێوەیە رۆڵی دەبێت، بۆ هیچ کام لە ئێمە جگە لە تورکیا، نیشتمان و دەوڵەت، داهاتوویەک نییە، هەرگیز نابێ لەبیری بکەین کە بە دابەشکراوی ناتوانین گەشە بکەین و بەهێز ببین." 

 

ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌ پرسی كوردیش ئاماژەی بەوەکرد، "پرسی کورد کە بە ڕواڵەت لەلایەن پەکەکە و لایەنەکانی دیکەوە جار و بار دێتە بەر باس، بە هەموو رەهەندەکانییەوە لە ماف و ئازادییەکانەوە، چارەسەرمان کردووە، وه‌ك چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌مان كردووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌یش ده‌مامك له‌ رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌یش هه‌ڵده‌ماڵین كه‌ ده‌یانه‌وێت نان و پیاز به‌ ناوی پرسی كورده‌وه‌ بخۆن."