گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

2021.10.01 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، ڕۆژی سێشەممە دوا وادەیە بۆ وەگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان و لەدوای ئەوە دابەشکردنی دەوەستێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنەکە (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە کۆتایی دەوامی ڕۆژی سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دەوەستێت." 

 

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، هەڵبژاردەی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. 

 

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەرکەسێک بچێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکەی ئەوا بڕی 10 هەزار دینار وەک پاداشت وەردەگرێت. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: كۆمسیۆن گۆڕانكاری لە ئەژماركردنی رێژەی بەشداریكردندا دەكات