گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كۆمسیۆن گۆڕانكاری لە ئەژماركردنی رێژەی بەشداریكردندا دەكات

2021.10.01 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆن گۆڕانكاری لە ئەژماركردنی رێژەی بەشداریكردندا دەكات

ناس کورد- 

بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیان لەدەنگدان و هەڵبژاردنی داهاتوو، لە رێژەی ئەوانە وەردەگیرێت كە كارتی بایۆمەترییان وەرگرتووە نەك كۆی گشتی دەنگدەرانی عێراق و ئەمەش گۆڕانكاری لە شێوازی ئەژماركردنی رێژەی بەشداریكردندا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی یەكەمی 2021) لە 20ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو بەژمارە (17) دەكراوە و باس لەوە دەكات پێشنیارەكە لەسەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەوە هاتووە. 

 

دڵشاد نامیق كە ماستەری زانستە سیاسییەكان و شارەزای سیستمەكانی هەڵبژاردنە، لەمبارەیەوە بۆ "ناس كورد"ی ڕوونكردەوە، لە عێراقدا زیاتر لە 25 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ڕێژەی بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە هەڵبژاردندا واتا ژمارەی گشتی ئەو کەسانەی بەشداری دەنگدان دەکەن لەچاو ئەو 25 ملیۆنە، بەڵام بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆمسیۆن بۆ وەرگرتنی ژمارەی دەنگدەر لە عێراقدا تەنها ئەو کەسانە حساب دەکرێت کە کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە كە كەمترن لە 10 ملیۆن كەس. 

 

دڵشاد نامیق وتیشی بەپێی ئاماری کۆمسیۆن نزیکەی 14 ملیۆن كەس بایۆمەترییان کردووە لە عێراقدا، نزیکەی 60% ی ئەوانەی بایۆمەتریان کردوە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە كە دەكاتە 14 ملیۆن كەس بەم پێیەش 11 ملیۆن كەس ئەژمار ناكرێن بۆ رێژەی بەشداریكردن. 

 

بەگوێرەی راپرسی و راپۆرتەكانی چاودێری مەترسی بایكۆت سەرەكیترین مەترسی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووە بەتایبەت كە لە 2018 رێژەی بەشداری بەفەرمی 42% بوو هەندێكیش باس لە 30% دەكەن، حكومەتی مستەفا كازمی و ئایەتولڵا سیستانی و مەرجەعیەتە ئاینییەكان هانی بەشداری فراوان دەدەن لەگەڵ هەڵبژاردنی دروست.